نێچیرڤان بارزانی به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته ئیمارات
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌ردانێك گه‌یشته ئه‌بوبزه‌بی پایته‌ختی ئیمارات و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن زاید كۆده‌بێته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9/11/2019 نێچیرڤان بارزانی، به سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشته ئه‌بو زه‌بی له ئیماراتی عه‌ره‌بیی یه‌کگرتوو.
بڕیاره سبه‌ی یه‌کشه‌ممه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن زاید، جێنشینی ئه‌بو زه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی ئیمارات و سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی ڕاپه‌ڕاندنی ئیماره‌تی ئه‌بو زه‌بی کۆده‌بێته‌وه.
ئ. م