مه‌سرور بارزانی بۆ رێواز فایه‌ق: ئومێد دەخوازم لەو ئەرکە نیشتمانییەدا سەرکەوتووبن
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی رێواز فایه‌ق ده‌كات، به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیان وه‌كو سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌دا ئومێد ده‌خوازێت به‌یه‌كه‌وه باشترین خزمه‌ت پێشكه‌ش به هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 11ی ته‌ممووزی 2019، رێواز فایه‌ق، به (72) ده‌نگی به‌ڵێ، وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا، كه ماوه‌ی نزیكه‌ی 5 مانگه ڤالا فه‌رید، به شێوه‌یه‌كی كاتی له‌و پۆسته‌دا بوو.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه:
"بەڕێز رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
بەبۆنەی هەڵبژاردنتان بە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ، پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم ، ئومێد دەخوازم لەو ئەرکە نیشتمانییەدا سەرکەوتووبن و پەیوەندی نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردنیش لە هەرێمی کوردستان پەیوندییەکی بەهێز و تۆکمە بێت ، بۆئەوەی بتوانین بەیەکەوە باشترین خزمەت پێشکەشی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکەین و پرۆسەی دیموکراسیش لە هەرێمی کوردستان پەرە پێ بدەین.
هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم
مەسرور بارزانی
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
11/7/2019"