یه‌كێتی ئه‌وروپا هۆشداری دایه ئه‌ردۆغان
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێتی ئه‌وروپا هۆشداری دایه توركیا و رایگه‌یاند، كرده‌ی سه‌ربازی یه‌كلایه‌نه له باكووری سووریا ده‌بێته هۆی راگرتنی ئه‌و هاوكارییانه‌ی ئه‌وروپا پێشكه‌شی توركیای ده‌كات.
نوێنه‌رانی 28 وڵاتی یه‌كێتییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا راشیانگه‌یاند، هیچ چاره‌سه‌رێكی سیاسی له سایه‌ی هێرشی سه‌ربازی سوپای توركیا بۆ سه‌ر سووریا به‌دی نایه‌ت.
یه‌كێتی ئه‌وروپا داواشی له توركیا كرد، ده‌ستبه‌جێ كرده‌وه سه‌ربازییه‌كانی دژی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا رابگرێت.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، ئه‌و هێرشه ده‌بێته هۆی نانه‌وه‌ی پشێوی زیاتر و قوربانی زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه و هاوپه‌یمانه‌كانمان له ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و سه‌قامگیری باكووری سووریا ده‌شێوێنێت و ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش ده‌خوڵقێنێت.