"ریال مه‌درید هه‌وڵده‌دات له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كه‌ی بارسێلۆنا گفتووگۆ بكات"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی فره‌نسا، ریال مه‌درید هه‌وڵده‌دات بۆ ئامانجه‌كه‌ی بارسێلۆنا بچێته نێو مامه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی ماتیاس دی لیختی به‌رگریكاری یانه‌ی ئایاكسی هۆڵه‌ندا.
تۆڕی هه‌واڵی RMCـی فره‌نسا ئاشكرای كردووه كه زینه‌دین زێدان له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید داوای ماتیاس دی لێختی كاپتن و به‌رگریكاری ئایاكسی كردووه، له كاتێكدا ئه‌م یاریزانه خواستی یاریكردنی به درێسی بارسێلۆنا ده‌ربڕیوه و به‌رپرسانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ش به راسته‌وخۆ ئاواتی ئه‌وه‌یان خواستووه ئه‌م یاریزانه له دوای دی یۆنگی ببێته دووه‌مین گرێبه‌ستی بارسا له هاوینی داهاتوو.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، زێدان، له داكشانی ئاستی ناچۆ فێرناندێز نیگه‌رانه و به ته‌واوه‌تی له خیسۆس ڤاییخۆ بێهیوابووه كه به درێژایی ساڵ پێكان به‌رۆكی به‌رنادات، بۆیه ده‌یه‌وێت دی لێخت بۆ پاڵپشتیكردنی رامۆس و ڤاران بگوازێته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی بۆ گفتووگۆكردن له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئا‌یاكس و به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌م یاریزانه راسپاردووه.
هه‌وڵه‌كانی ریال مه‌درید له كاتێكدایه، كه جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا بۆ رادیۆی (كادینا سێر) به ئاشكرای جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه هاوینی داهاتوو ماتیاس دی لیخت ئامانجی یه‌كه‌می بارسا ده‌بێت.