چوار ئەندامی رێکخراوێکی فەرەنسی لە بەغدا بێسەروشوێنکراون

سیانیان فەرەنسین

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆکی رێکخراوی کریستیان دێ ئۆغێنتی فەڕەنسی SOS رایگەیاند، چوار ئەندامان کە سیانیان فەرەنسین و یەکێکیان عێراقییە، لە رۆژی دووشەممەوە دیارنەماون.

ئاشکراشیکرد، چوار ئەندامەکە لە نزیک باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە بەغدا بێسەروشوێن بوون و هیچ کەسێکیش بۆ ئازادکردنیان پەیوەندی پێوەنەکردوین.

ئەمەش لە کاتێکدایە، نائارامییەکانی عێراق بەهۆی خۆپیشاندانەکان بەردەوامە و ئەمڕۆش دوو خۆپیشاندەری دیکە کوژران. لە ماوەی یەک هەفتەی رابردوو، نزیکەی 20 خۆپیشاندەر کوژراوە.