پوتن باسی پێگه‌ی كورد و "رۆژئاوای كوردستان" ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا، باسی ره‌وشی سه‌ر سنووری نێوان توركیا و سووریا "باكوور و رۆژئاوای كوردستان" و پێگه‌ی كورد ده‌كات له ناوچه‌كه.
به گوێره‌ی وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم، پوتن له میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی په‌یوه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، له شاری نالچیك، گوتی: "ئه‌وه‌ی ئێستا له سووریا رووده‌دات، كه ئه‌نجامی ئه‌رێنی سنوورداری هه‌یه و له‌سه‌ر سنووری سووریا و توركیا به‌دیهاتووه، به هاوكاری و پشتیوانی كورد بووه و له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندایه، خه‌ڵكانێك هه‌ن له‌وه تێده‌گه‌ن و دۆستانه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن".
پوتن ده‌شڵێت: "پۆلیسی سه‌ربازی رووسیا، مامه‌ڵه‌یه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، له‌لایه‌ن كوردی نیشته‌جێی ناوچه‌كه، ئه‌وان ده‌بینن كه سوپای رووسیا بۆ پارێزگاری ئه‌وان چووه‌ته ئه‌وێ، ئه‌وه‌ش شتێكی راسته".
پوتن دووپاتی له په‌ره‌پێدان و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد كردووه‌ته‌وه و به په‌یوه‌ندی "مێژوویی و به‌هێز و زۆر باش" وه‌سفی كردووه.