گوته‌بێژی حكومه‌ت دڵنیایی ده‌داته مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران
K24 - هه‌ولێر:
جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئامانجی حكومه‌ت له جێبه‌جێكردنی پرۆژه یاسای چاكسازی په‌یڕه‌وكردنی دادپه‌روه‌رییه.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كاتژمێر 8ی كوردستان 24، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئه‌وانه‌ی به ده‌ر له یاسا خانه‌نشین كراون هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و روونیشی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی شایسته بووه به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خانه‌نشین بێت و به وه‌زیر خانه‌نشین بووه، راست ده‌كرێته‌وه و به شایسته‌ی خۆی خانه‌نشین ده‌كرێت.
دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌وانه‌ی رۆژێك وه‌زیر نه‌بوونه و به پله‌ی وه‌زیر خانه‌نشین بوونه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
هاوكات له باره‌ی ده‌نگۆی ده‌ستكاریكردنی مووچه‌ی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران دڵنیایی ده‌دات و رایگه‌یاند، رێگه به هیچ كه‌س ناده‌ن موزاده‌یه به قووتی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران بكات و گوتی: "به دڵنیاییه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری مووچه‌ی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران ناكرێت".
له باره‌ی رێكخستنه‌وه‌ی پاسه‌وانانیش رایگه‌یاند، هه‌موو پاسه‌وانان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌ته‌كه سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات، له پرۆژه یاساكه‌ش وه‌ك به‌ندێكی سه‌ره‌كی باس له رێكخستنه‌وه‌ی پاسه‌وانانی به‌رپرسان كراوه.
گوته‌بێژی حكومه‌ت راشیگه‌یاند، هه‌موو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه یه‌ك یه‌كه‌ی ژمێریاری (وحدة حسابی)یان ده‌بێت و رێكده‌خرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك شوێن سه‌رپه‌رشتی كاره‌كه بكات.
هاوكات ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی خانه‌نشینی سه‌ربازی و شارستانی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ده‌سته‌ی نیشتمانی خانه‌نشینی داده‌مه‌زرێت بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ئه‌و ده‌سته‌وه كاره‌كانیان رێكبخرێنه‌وه.