پەرلەمانتارانی ئەوروپا ھەڕەشەكانی ئەردۆغان رەتدەكەنەوە
K24 - برۆكسل
له دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌رۆك كۆماری توركیا، به‌رامبه‌ر به یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ناوچه‌ی ئارام له رۆژئاوای كوردستان دروست نه‌كرێـت، رێككه‌وتنی په‌نابه‌ران له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و له‌به‌رامبه‌ردا پەرلەمانتارانی ئەوروپا له‌رێگەی كوردستان24وه رایده‌گه‌یه‌نن، كه ناكرێت ئه‌ردۆغان به هه‌ڕه‌شه هه‌وڵبدات سیاسه‌ته‌كانی جێبه‌جێ بكات و ئاشكراشی ده‌كه‌ن توركیا ئامانجیه‌تی له پرسی په‌نابه‌راندا قازانجی دارایی بكات.
پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپا لە فراکسیۆنی سۆشیال دیموکراتەکان دەڵێ "ئەردۆغان دەیەوێت پرسی پەنابەران وەکو فشار بەکاربھێنێت و یەکێتی ئەوروپا بێدەنگ بکات و بتوانێت بچێتە ناو خاکی رۆژئاوای کوردستانەوە".
ژمارەیەک پەرلەمانتاری دیكەی ئەوروپا رایدەگەیەنن، سەرۆکی تورکیا ھەوڵدەدات سەرانه لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا وه‌ربگرێت، کە ئەمەش جێگای قبوڵ کردن نییە و داوا دەکەن پێوسیتە تورکیا رێز لە یاسا نێودەڵەتییەکان بگرێت.
پرسی پەنابەران، یەکێکە لەو قەیرانانەی ماوەی چەندین ساڵە کێشەی خستووەتە نێوان پەیوەندییەکانی تورکیا و یەکێتی ئەوروپاوە، ھەرچەندە بەرپرسانی ھەردوولا رێکكەوتنامەیەکیان واژۆکردووە لەسەر پرسی پەنابەران، بەڵام زۆرجار بەرپرسانی تورکیا ھەڕەشەی ھەڵوەشاندنەوەی دەکەن، ئەمەش وایکردووە ھەندێک جار یەکێتی ئەوروپا بکەوێتە ژێر فشار و داواکانی تورکیاوەو جێبەجێیان بکات.
ھ.م