سه‌رۆك بارزانی و باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق کۆبوونەوە
K24 – هه‌ولێر:
ئەمڕۆ شه‌ممه 17/08/2019، سه‌رۆك مسعود بارزانی پێشوازی لە رامۆن بلیكوا، باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق، کرد و جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و برۆکسڵ کردەوە.
له دیداره‌كه‌دا، رامۆن بلیكوا باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا سوپاسی پێشوازی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی كرد و مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یشی بۆ راگه‌یاندنی كۆتایهێنانی ئه‌ركه دیپلۆماسیه‌كه‌ی بوو له عێراق و ستایشی هاوكاری و په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتی ئه‌وروپای كرد و هیوای خواست ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به‌رده‌وام و پته‌وتر بن و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌هه‌ر شوێنێك بێت یاده‌وه‌ری و دۆستایه‌تیم له‌گه‌ڵ كورد له‌بیرناكه‌م.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك بارزانی، هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركی نوێ بۆ رامۆن بلیكوا خواست و ئاماژه‌ی به بایه‌خی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وروپا كرد و ته‌ئكیدیكرده‌وه له پێشخستنی زیاتری هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا.
له‌به‌شێكی دیداره‌كه‌دا، تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر و رێگه‌ی دیالۆگ و لێگه‌یشتنی زیاتر كرده‌وه.
له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش، باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌قامگیری و ئارامی و پرۆسه‌ی سیاسی و پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌رزنرخاند و به هه‌نگاوێكی ئیجابی بۆ ئاینده‌یه‌كی باشتر وه‌سفكرد.
H.J