پۆمپێیۆ: ئەمەریكا كوشتنی سولەیمانی بۆ ترساندنی نەیارەكانی بەكاردەھێنێ

پۆمپێیۆ باسی چین و رووسیاش دەكات

K24 - ھەولێر

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایدەگەیەنێت، واشنتن كوشتنی قاسم سولەیمانی وەك ترسێكە بۆ نەیارەكانی ئەمەریكا بە چین و رووسیاشەوە.

مایك پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند "ئێران ستەمكاری دەكات، گەلی ئێران لە خۆپیشاندانەكانیان پەیامی جیاوازیان نارد بۆ حكوومەت و خۆیان خستە نێو مەترسییەكی گەورەوە، ئەوان ئازادییان دەوێت".

پۆمپێیۆ ئاماژەی بەوەش كرد "ئەمەریكا كار دەكات بۆ رێگریكردن لە ستەمكارییەكانی ئێران، دەمانەوێت ئێران وەك دەوڵەتێكی نۆرمان رەفتار بكات".

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا راشیگەیاند "كوشتنی قاسم سولەیمانی بەشێك بوو لە ستراتیژیەتی ئەمەریكا بۆ ترساندنی نەیارەكانی بە چین و رووسیاشەوە".