پڕۆژە چاکسازییەکەی حکوومەت گەیشتە پەرلەمان
K24 – ههولێر:
پڕۆژەیاسای چاکسازی کە دوێنێ له كۆبوونهوهى ئهنجوومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان پهسند كرا ئهمڕۆ ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کرا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پەرلەمانی کوردستان، پڕۆژە یاساکە لەلایەن وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان گەیشتە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و بڕیارە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بانگهێشتی ئهندامانى پهرلهمان بكات بۆ دانیشتنی پەرلەمان بەمەبەستی خوێندنهوهى یهكهم بۆ پڕۆژهیاساكه.
دوێنی چوارشەممە 2019/12/11 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران کۆبووە و پڕۆژە یاسای چاکسازیی پەسەند کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لە بارەی رەشنووسی پڕۆژە یاسای چاکسازی لە خانەنشین، مووچە، دەرماڵە، بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان-عێراق کرا، کە بەشێکە لە بەرنامەی گشتگیریی چاکسازیی لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەکە ئاماژەی بەوەدابوو، چاکسازیی پرۆسەیەکی بەردەوامە و لە هەنگاوەکانی داهاتوودا گشت کەرتەکان دەگرێتەوە. گوتیشی: "لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم، بەڵێنمان دابوو ئەم پڕۆژە یاسایە بنێرین بۆ پەرلەمان. ئەمەش پرۆژەی هەموو لایەنە بەشدارەکانی حکوومەتە و لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و دادپەرەوەرییە و بە دڵنیاییشەوە خەڵکی شایستە، مافەکانیان پارێزراو دەبێت".
H.J