كوردستان24 وه‌زیرێكی بندیوار ئاشكرا ده‌كات
K24 - ھەولێر
كوردستان24 ئاشكرای ده‌كات كه وه‌زیرێكی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وێڕای ئه‌وه‌ی كه هیچ ئه‌رك و ده‌وامێكی فه‌رمی له حكومه‌تی هه‌رێم نییه، كه‌چی مانگانه مووچه‌ی خۆی و 3 پاسه‌وانی وه‌رده‌گرێت و دوو ئۆتۆمبێل و خانوویه‌كیشی له‌حكومه‌ت وه‌رگرتووه. سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له‌په‌رله‌مانی كوردستانیش داوا ده‌كات ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زیرانه قبووڵ بكرێت و كۆتایی به‌وكارانه بهێنرێت.
به‌شێك له وه‌زیره‌كانی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامی، وێڕای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان له حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵام تا ئێستاش مووچه‌ی خۆیان و پاسه‌وانه‌كانیان له حكومه‌ت وه‌رده‌گرن، به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی كوردستان24 وه‌زیری ده‌ست له‌كار كێشاوه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی هه‌مان وه‌زاره‌ت كه هه‌ر دووكیان سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانن وێڕای وه‌رگرتنی مووچه‌ی خۆیان و 3 پاسه‌وانی وه‌زیر هاوكات تا ئێستاش سێ تۆمبێل و خانوویه‌كی حكومه‌ت كه نرخه‌كه‌ی به 500 ھەزار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت لایان ماوه‌ته‌وه و راده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێمیان نه‌كردووه‌ته‌وه.
عەبدولرەزاق عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی به وه‌كاله‌ت بە كوردستان24 راگەیاند: "وەزیری پیشەسازی خۆی و پاسەوانەكانی تاكو ئێستا مووچە وەردەگرن، جگە لەویش بەڕێوەبەری گشتی دیوان ھێشتا مووچە وەردەگرێت و ئۆتۆمبێل و خانووی حكومەتی لاماوە كە بۆی دابین كرابوو و بۆ حكومەتی نەگەڕاندووەتەوە".
ھەر سەبارەت بەم باسەوە، عومه‌ر كۆچه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێت: "ئەم بابەتە جێی پرسیارە، پێویستە ھەرچی زووە حكومەت دەست لەكاركێشانەوەیان قبووڵ بكات و ئیمتیازات لەو كەسانە وەربگرێتەوە كە دەستیان لەكاركێشاوەتەوە".