ئه‌م دوو گه‌نجه له رێگه‌ی په‌بجی هاوسه‌رگیریان كرد
K24 - هه‌ولێر:
دواجار یاری په‌بجی، كه زۆرێك له خه‌ڵك داوای چاره‌سه‌ری یاخود بیر له قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌كاته‌وه، بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی دوو گه‌نج هاوسه‌رگیری بكه‌ن.
چیرۆكه‌كه له یه‌كێك له شاره‌كانی میسر روویداوه، محه‌مه‌د ریاز محه‌مه‌د، ده‌رچووی كۆلێژی ده‌رمانسازییه و ته‌مه‌ن 26 ساڵه، له یه‌كێك له كۆمپانیاكانی ده‌رمان وه‌كو نوێنه‌ری فرۆشتن كار ده‌كات و له رێگه‌ی یاری په‌بجی كچێكی دیكه ده‌ناسێت، كه ئه‌ویش به هه‌مان شێوه ده‌رمانسازه و كاره‌كانیشیان له یه‌كه‌وه نزیكه.
به گوێره‌ی وێبسایتی "القاهره 24"، محه‌مه‌د له رێگه‌ی په‌بجی، نورهانی ناسیوه، كه ئه‌ویش وه‌ك خۆی یارییه‌كه‌ی كردووه‌و محه‌مه‌د ده‌ڵێت: "خه‌ریكی یاری بووین، نورهانیش وه‌كو هاوڕێی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵمان یاری ده‌كرد، له‌وێوه یه‌كترمان ناسی و له یارییه‌كه‌دا قسه‌مان ده‌كرد".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "دوای یارییه‌كه‌ش، چه‌ند جارێكی دیكه به‌هۆی كاره‌كه‌مان یه‌كتریمان بینیه‌وه و دواجار له‌ناو یارییه‌كه‌ش بووینه هاوڕێ، دواتر زۆر یاریمان ده‌كرد".
محه‌مه‌د و نورهان، كه له رێگه‌ی یارییه‌كه یه‌كتریان ناسیوه، بواری كاره‌كه‌شیان له یه‌كه‌وه نزیك بووه، دواجار قسه‌یان له باره‌ی پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌ری كردووه و له یه‌ك نزیكبوونه‌ته‌وه, دواجار محه‌مه‌د چووه‌ته لای دایك و باوكی نورهان و خوازبێنی كچه‌كه‌ی لێكردوون و ئه‌وانیش ره‌زامه‌ندییان ده‌ربڕیوه.
نورهان كه به هه‌مان شێوه ده‌رچووی ده‌رمانسازییه، باس له‌وه ده‌كات، هیچ شتێكی ئاماده‌كراوی پێشوه‌خته نه‌بووه و ته‌نها له رێگه‌ی یارییه‌كه یه‌كتریان ناسیوه.
محه‌مه‌دیش روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر كچێكی باش هه‌بێت بۆ هاوسه‌رگیری هیچ نه‌نگییه‌كی تێدا نییه له هه‌ر رێگه‌یه‌كه‌وه بیناسی، چ له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، یان یارییه‌كی ئه‌لیكترۆنییه‌وه.
په‌بجی، یارییه‌كی ئه‌لیكترۆنی ئۆنلاینه، كه تێیدا 100 كه‌س له‌ناو یه‌ك نه‌خشه شه‌ڕ ده‌كه‌ن و به‌سه‌ر چه‌ند تیمێك دابه‌شبوونه، ئه‌و تیمه‌ی تا كۆتایی له یارییه‌كه ده‌مێنێته‌وه، ده‌بێته براوه و له ساڵی 2016 یه‌كه‌م كۆپی بێتای لێ ده‌رچووه.
یارییه‌كه به شێوه‌ی ئۆنلاینه و گه‌یمه‌ره‌كان له‌ناو یارییه‌كه راسته‌وخۆ به ده‌نگ ده‌توانن له‌گه‌ڵ قسه بكه‌ن و ببنه هاوڕێی یه‌كتر.
ئ. م