تره‌مپ: له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان پرسی كورد و سووریامان تاوتوێكرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پرسی كورد و سووریای تاوتوێكردووه.
تره‌مپ له لێدوانێكدا گوتی: رێز له هه‌وڵه‌كانی توركیا ده‌گرین و ئاگربه‌ست به شێوه‌یه‌كی باش له سووریا به‌رده‌وامه.
سه‌باره‌ت به یه‌كێتی ئه‌وروپاش، گوتی: هه‌وڵده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا رێككه‌وتنێكی هاوسه‌نگمان هه‌بێت.
ئه‌مڕۆ له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی ناتۆ له له‌نده‌ن، تره‌مپ له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كۆبووه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا رایگه‌یاند، دیداره‌كه‌ی تره‌مپ و ئه‌ردۆغان "زۆر به‌رهه‌مدار" بووه، به بێ ئه‌وه‌ی باس له ورده‌كارییه‌كانی بكات.
دوێنێ یه‌كه‌م رۆژی كاره‌كانی لوتكه‌ی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی له له‌نده‌ن ده‌ستیبه‌كار كرد.