كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ له‌ نه‌رویج‌ ناڕه‌زایی له‌ دژی په‌لاماره‌كانی سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌رده‌بڕن

له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج كۆده‌بنه‌وه‌

K24 – ئه‌وروپا:

كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له‌ نه‌رویچ و دۆستانی كورد ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 12ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019، له‌ ئۆسلۆی پایته‌خت خۆپیشاندانێكیان بۆ پشتگیری له‌ رۆژئاوا و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر هێرش و داگیركاری رۆئاوای كوردستان له‌لایه‌ن توركیاوه‌ ئه‌نجامدا.

كوردانی هه‌رچ چوار پارچه‌ له‌ بەردەم وەزارەتی دەرەوەی ئۆسلۆ كۆبوونه‌وه‌ و داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌ڵه‌تی ده‌كه‌ن بێده‌نگی بشكێنن و سنوورێك له‌به‌رده‌م هێرشه‌كانی توركیا دابنێن و به‌زووترین كات هێزه‌كانی له‌ رۆژئاوای كوردستان بكێشێنێته‌وه‌.

هێرشه‌كانی توركیا بۆ داگیركردنی رۆژئاوای كوردستان، رۆژی 9ی تشیرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019 ده‌ستیپێكرد و تا ئێستاش له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی نیگه‌رانییه‌كی زۆری به‌ دوای خۆیدا هێناوه‌.