ئه‌ردۆغان: مۆڵه‌ت له هیچ كه‌س وه‌رناگرین
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، "توركیا هه‌ست به‌وه ناكات كه پویست بكات مۆڵه‌ت له هیچ كه‌سێك وه‌ربگرێت، ئه‌گه‌ر پرسه‌كه په‌یوه‌ندی به وڵات و سه‌قامگیری گه‌له‌كه‌یه‌وه هه‌بێت".
ئه‌م گوتانه‌ی ئه‌ردوغان له گوتارێكدا له شاری ئیستانبوڵ هاتوون و ئاشكراشی كرد، "ئه‌و ناوچه ئارامه‌ی كه توركیا دیاریكردووه، به قووڵایی 32 كیلۆمه‌تر و درێژایی 444 كیلۆمه‌تر له جه‌ربالوسه‌وه تا سنووری عێراق ده‌گرێته‌وه".
سه‌رۆكی توركیا به‌ڵێنیشیدا، "ئه‌گه‌ر هه‌ر 13 خاڵه‌كه‌ی ناو رێككه‌وتننامه‌ی واشنتن و ئه‌نقه‌ره وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نه‌كرێن، ئه‌وا له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی مۆڵه‌ته 120 كاتژمێرییه‌كه ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌كه‌نه‌وه".
ئه‌ردوغان دووپاتیكرده‌وه، "له‌ماوه‌ی 9 رۆژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا 765 "تیرۆریست"مان كوشتووه و ئه‌وانی دیكه‌شمان له‌سه‌ر رووبه‌ری هه‌زار و 500 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه ده‌ركردوون".
H.B