جلی سێ ژنه ئه‌كته‌ری میسر بووه بابه‌تی گه‌رمی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
سێ ژنه ئه‌كته‌ری میسری له سه‌ر فه‌رشی سووری فێستیڤاڵی سینه‌مایی له قاهیره به ده‌ركه‌وتنیان كاردانه‌وه‌ی جیاجیایان به دوای خۆیاندا هێناوه و یه‌كێك له‌و ئه‌كته‌رانه رانیا یوسفه كه، به‌م جۆره ده‌ركه‌وتبوو:
View this post on Instagram
له فێستیڤاڵه‌كه‌دا كراسه‌كه‌ی رانیا پشتی رووت بوو، ئه‌وه‌ش وایكردووه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان قسه‌ی زۆری له‌سه‌ر بكرێت و له په‌رله‌مانی میسریش كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه و په‌رله‌مانتارێك داوایكرد، ره‌چاوی ئادابی گشتی بكرێت له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵ و چالاكییه هونه‌رییه‌كان.
پێشكه‌شكاری كه‌ناڵێكی میسری داوای له رانیا كردبوو، پشتی ده‌ربخات، ئه‌ویش له به‌رده‌م كامێرادا جووڵه‌ی به پشتی كرد و بووه جێی سه‌رنجی ئاماده‌بووان.
هاوكات سه‌ما میسری به جلێكی سه‌رنجڕاكێشه‌وه ویستبووی به‌شداری له فێستیڤاڵه‌كه بكات و به گوێره‌ی زانیاری سه‌رپه‌رشتیارانی فێستیڤاڵه‌كه، جله‌كه‌ی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی ده‌رپه‌ڕاندبوو، رێگری لێكرا به‌و جۆره به‌شداری بكات.
هه‌روه‌ها شه‌یما ئه‌لحاج، جلێكی سه‌رنجڕاكێشی له‌به‌ر كردبوو، به‌شداری له فێستیڤاڵه‌كه كرد، دوای ئه‌وه‌ی به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ئابڕوبه‌ری سێكسییه‌وه خرابووه زیندانه‌وه.