تره‌مپ دادگایی ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
له دانیشتنێكی تایبه‌تیدا، ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا، دادگاییكردنی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستپێكرد.
دیموكراتییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پیران، كه كه‌مینه‌ن و زۆرینه‌ی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه سه‌ر به پارتی كۆماری تره‌مپن، داوا ده‌كه‌ن، تره‌مپ له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا لابدرێت.
دیموكراته‌كان تره‌مپ به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه فشاری خستووه‌ته سه‌ر ئۆكرانیا، بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كوڕی جێگری پێشووی ئه‌مه‌ریكا جۆ بایدن بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بایدن ده‌یه‌وێت كێبڕكێی تره‌مپ بكات له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا.
تۆمه‌تێكی دیكه‌یان ئه‌وه‌یه، تره‌مپ رێگری كردووه له هه‌وڵه‌كانی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و پێشێلكارییه.
پرۆسه‌كه هاوشێوه‌ی دادگاییكردنه، به‌و پێیه‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سوێندخۆران دانیشتنه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پیرانیش به سیفه‌تی داواكاری گشتی قسه ده‌كه‌ن.
له كۆتایی گفتوگۆكاندا ده‌نگ ده‌درێت بۆ لادانی تره‌مپ و ئه‌گه‌ر پێشنیازی لابردنی تره‌مپ دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌وا له پۆسته‌كه‌ی دوور ده‌خرێته‌وه.
به هۆی ئه‌وه‌ی كۆمارییه‌كان زۆرینه‌ن له ئه‌نجوومه‌نی پیران، ئه‌گه‌ری به‌هێز ئه‌وه‌یه، كه تره‌مپ مه‌ترسی له‌كارلادانی له‌سه‌ر نییه و پێشنیازی دیموكراته‌كان بۆ لادانی ده‌نگی پێویست ناهێنێت.