تره‌مپ هه‌ڕه‌شه له ئه‌ردۆغان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌وان له سووریا شه‌ڕی داعشيان كردووه و توانیویانه داعش تێكبشكێنن و به‌شێكی زۆری چه‌كداران ده‌ستگیر بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ كورد چاودێری به‌ندكراوانی داعشیان كردووه، كه خه‌ڵكانێكی زۆر خراپیان تێدایه و ئه‌وه‌ش مه‌ترسییه، پێویسته ئه‌وان (چه‌كداران) ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانی خۆیان بكرێنه‌وه بۆ ئه‌وروپا، وه‌كو ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا.
له باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیاش كه ئه‌مڕۆ ده‌ستیپێكردووه، رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هه‌ردوولا (توركیا و هه‌سه‌ده) له‌سه‌ر هێڵن و ده‌بێت به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان هه‌ڵسوكه‌وت بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌بێت ئه‌ردۆغان خۆی له به قوربانی كردنی هاووڵاتیان و كاره‌ساتی مرۆیی به دوور بگرێت، ئه‌گه‌رنا ئابوورییه‌كه‌ی داده‌ڕمێنن.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كه تا ئێستا قوربانی هه‌یه و پێویسته ئه‌و كاره به شێوه‌یه‌كی درووست مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
دووپاتی له‌وه‌شكرده‌وه، ئه‌وان ئاماده‌ن گه‌وره‌تر له سزا به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنن و روونیكرده‌وه، له‌گه‌ڵ لیندسی گراهامی سیناتۆر، بیروڕایان جیایه، كه گراهام پێیوایه له سووریا بمێننه‌وه و گوتی: "من بیروڕام جیایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام له سزا قورس‌تر بسه‌پێنین به‌ڵام بۆ مانه‌وه له سووریا له‌گه‌ڵی هاوڕا نیم".
ئ. م