"پێشمەرگەی رۆژ دەتوانێت لە ناوچەی ئارام رۆڵ بگێڕێت"

جێگری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بۆ کوردستان24 دەدوێت

K24 – هه‌ولێر:

جێگری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ده‌ڵێت، پێویسته‌ ئه‌نه‌كه‌سه‌ و پێشمه‌رگه‌ی رۆژ رۆڵیان له‌ ناوچه‌ی ئارامدا هه‌بێت.

عه‌بدولحه‌كیم به‌شار، جێگری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، بە كوردستان24ی راگه‌یاند: "جگه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌ی رۆژ هیچ هێزێكی دیكه‌ ناتوانێت ئارامی له‌ رۆژئاوای كوردستان بپارێزێت".

راشیگەیاند: "پێویسته‌ له‌ ناوچه‌ی ئارام پێشمه‌رگه‌ی رۆژ رۆڵ بگیڕێت".

ئەمەریکا و تورکیا لەسەرپرسی دروستکردنی ناوچەی ئارام لە سووریا بە قووڵی 32 کیلۆمەتر نزیکن لە رێککەوتن، بەڵام تاکو ئێستا میکانیزمی دروستکردنی ئەو ناوچە ئارامە بە تەواوی ئاشکرا نەکراوە. 

 H.J