ژمارهیهك كاری تایبهت به كهلهپووری كورد ئهرشیف دهكرێن
K24 - سلێمانی
ئنستیتیوی کەلەپووری کورد لە نوێترین پڕۆژەیان، لەگەڵ كۆنسوڵی ئەمەریکا لە كوردستان پڕۆژهی ئەرشیفكردنی كولتوور و كەلەپووری کوردی راگەیاند، لە پڕۆژەی بە دیجیتاڵی کردنی کەلەپووری کوردی 15 ھەزار کتێب و 3 ھەزار وێنەی کولتووری گرنگ و23 ھەزار فایلی دەنگی و ڤیدیۆیی ئەرشیف دەکرێت.
کونسوڵی ئەمەریکا لە پایتەخی رۆشنبیریەوە رایدەگەیەنێت، ئەوان لە ھەرێمی کوردستان چەندین پڕۆژەیان ھەیە. کە تایبەتن بە خزمەتکردندن بە کولتوور و كەلەپووری کورد، نوێترین ھەنگاویشیان لەو بەرایەوە بەخشینی 150 ھەزار دۆلارە بۆ بەدیجیتاڵکردنی ئەرشیفی ئەنستیتیوی کەلەپووری کوردی.
مەزھەری خالقی، سەرۆکی ئەنستیتیوی کەلەپووری کوردی بە كوردستان24ی راگەیاند: "خۆشحاڵ كە بۆ یەكەمجار لە مێژووی گەلەكەمان، كتێبخانەیەكی دەوڵەمەندی كولتوور و فەرھەنگی كورد دەبێتە دیجیتاڵ، كە ھەموو خەڵك دەتوانن لەسەر ئینتەرنێت ئەم ئەرشیفە دەوڵەمەندە ببینن".
ھ.م