كوردانی ئوردن پیرۆزبایی له‌ مه‌سرور بارزانی ده‌كه‌ن

وێڕای پشتیوانی هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازن

K24 - هه‌ولێر:

كوردانی ئوردن په‌یامی پیرۆزبایی و پشتیوانی خۆیان ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراوی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.

له‌و په‌یامه‌دا، كوردانی ئوردن هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو، ده‌خوازن.

مه‌سرور بارزانی، رۆژی 12ی حوزه‌یران، به‌ مه‌رسوومی هه‌رێمی، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راپسێردرا، كه‌ ده‌بێت له‌ ماوه‌ی 30 رۆژدا، پێكهاته‌ی كابینه‌ی نوێ بخاته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان.

دوای راسپاردنیشی، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراوه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا گوتی: "هەوڵ دەدەم بە هاوکاریی هەموو ئەو لایەنانەی بڕیاڕی بەشدارییان لە کابینەی نوێ داوە، لە وادەی دیاریکراودا، پێکهاتەی کابینەی نۆیەم بخەمە بەردەم پەرلەمانی کوردستان".

كوردانی ئوردن، وێڕای پیرۆزبایی، پشتیوانی خۆشیان بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو ده‌رده‌بڕن، كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ جاسر محه‌مه‌د فه‌همی كوردی، زه‌ید جاسر كوردی، جوان جاسر كوید، نه‌زیر عیسی كوردی، مونیر به‌شیر كوردی، هه‌ڤاڵ شه‌میر كوردی، حوسێن ئه‌كره‌م كوردی، محه‌مه‌د ره‌سول بایه‌زیدی، سه‌عده‌دین جومعه‌، داما ئیسحاق كوردی، لۆری كوردی، نور كوردی، شێركۆ كوردی، دكتۆر عیسمه‌ت كوردی، مه‌روان كوردی، ئازاد قاسم كوردی، یاس محه‌مه‌د فه‌همی كوردی، هانی بروسك، حه‌كیم زانا، تارا حوسێن كوردی، مه‌ها وانلی، ره‌وزه‌ كوردی، هێڤین كوردی، ره‌وشه‌ن كوردی، به‌ناوی كوردانی ئورده‌ن، په‌یامه‌كه‌یان ئاراسته‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو كردووه‌.

ئ. م