كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر         

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، ساماڵ دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 11 و سلێمانی 9 دھۆك 8 پلە، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 12 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت لەگەڵ دروستبوونی شەختە.