ئيسڵاح داواى گفتوگۆى نيشتمانى له‌گه‌ڵ كوتله كوردييه‌كان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سته‌ى گشتى هاوپه‌يمانى ئيسڵاح و ئاوه‌دانكردنه‌وه به سه‌رۆكايه‌تى عه‌مار حه‌كيم سه‌رۆكى هاوپه‌يمانييه‌كه كۆبوويه‌وه و داوايكرد، گفتوگۆيه‌كى نيشتمانى له‌گه‌ڵ كوتله كوردييه‌كان و كوتله‌ى بنياتنانه‌وه بكرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاوپه‌يمانييه‌كه داواشى كرد، پۆسته وه‌زارييه به‌تاڵه‌كان پڕ بكرێنه‌وه و له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا كێشه‌كانى عێراق چاره‌سه‌ر بكرێن.
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه پێويسته گفتوگۆى نيشتمانى له‌گه‌ڵ كوتله كوردييه‌كان و كوتله‌ى بنياتنانه‌وه ئه‌نجام بدرێت.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ياندا، سه‌ركرده‌كانى هاوپه‌يمانى ئيسڵاح جه‌ختيان له‌سه‌ر ئاماده‌گى نوێنه‌رايه‌تى توركمان و ئێزدييه‌كان كرده‌وه.