رۆحانی هه‌ڕه‌شه‌ی تێكدانی ئاسایشی ده‌روازه ئاوییه‌كان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، كه ئه‌گه‌ر رێگری له هه‌نارده‌ی نه‌وته‌كه‌یان بكرێت، چیتر رێگه ناده‌ن ئه‌و ئاسایش و ئارامییه له ده‌روازه ئاوییه‌كان بمێنێت، كه تا ئێستا هه‌بووه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌ر، له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران، حه‌سه‌و رۆحانی گوتی: "هێزی جیهانی باش ده‌زانێت، كه ئه‌گه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران به ته‌واوی راگرن و ئاسته‌كه‌ی بگه‌یه‌ننه سفر، ئه‌وكات رێگه ناده‌ین ده‌روازه ئاوییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌و ئاسایشه‌ی بمێنێت كه پێشتر هه‌یانبووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "فشاره تاكلایه‌نه‌كان بۆ سه‌ر ئێران، له به‌رژه‌وه‌ندی هێزی فشارهێنه‌ر نابێت و ئاسایشه‌كه‌شی له ناوچه‌كه و جیهان پارێزراو نابێت"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ سزا و فشاره ئابوورییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران و هه‌وڵدان بۆ گه‌یاندنی ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بۆ سفر.
H.B