حەلبوسی كوتلەیەكی دیكەی سوننە رادەگەیەنێت
K24 - ھەولێر
محەمەد حەلبوسی و 38 پەرلەمانتار ھەوڵ بۆ پێكھێنانی كوتلەیەكی دیكەی سوننە دەدەن.
نوسینگەی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردەوە، حەلبوسی لەگەڵ 38 ئەندامی ئەنجوومەن كۆبووەتەوە و باسییان لە پێكھێنانی ھاوپەیمانێتییەكی نوێ كردووە، نوسینگەی حەلبوسی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ھاوپەیمانی میحوەری وەتەنی ھەڵدەوەشێتەوە و ھاوپەیمانی كۆنی ھێزە عێراقییەكان پێكدەھێنرێتەوە و ھەریەك لە خەمیس خەنجەر و ئەحمەد جبوری لە ھاوپەیمانێتییەكە دووردەخرێنەوە.
پێشتر هاوپه‌یمانێتی میحوه‌ری وه‌ته‌نی بڕیاریدا، ئه‌ندامێتی محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی كوتله‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
هاوپه‌یمانێتی میحوه‌ری وه‌ته‌نی هۆكاری ئه‌و بڕیاره‌یان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، كه حه‌لبووسی و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی كوتله‌كه‌ی هه‌وڵیانداوه درز بخه‌نه نێو هاوپه‌یمانێتییه‌كه و به‌وه‌ش تۆمه‌تباریان ده‌كه‌ن، كه پابه‌ندی ئه‌و مه‌رجانه نه‌بوونه كه پێشتر له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یانه‌وه دیاریكراون.
ھ.م