"لاشەی ئۆتۆمبێلەكان لەسەر شەقامەكان لاببەن"
K24 - ھەولێر
وتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلە لەكاركەوتووانەی لەسەر شەقامی گشتی رادەگیرێن، داوا لە شارەوانی دەكات ھەڵمەتێك بۆ لابردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە ئەنجامبدەن.
فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر رایدەگەیەنێت "بوونی لاشه‌ی بارهه‌ڵگر و پیكابی له‌كاركه‌وتوو له ته‌نیشتی رێگا‌كان، خه‌ریكه له زۆرێك له شه‌قامه‌كان ده‌بێتە دیاردە كه‌وا موڵكی كه‌سی بێت شوێنه‌كان، ئه‌مه جگه له ناشرینی دیمه‌نه‌كه‌ی سه‌رچاوه‌ی قه‌ره‌باڵغی به‌رده‌وامه و سه‌رچاوه‌ی دروستبوونی پشێویه له شه‌قامه‌كان، چونكه زۆرێك له كڕیاره‌كان بۆ كڕینی كاڵا له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له پیش یان پشتیان بوه‌ستن، له ته‌نیشتیان ده‌وه‌ستن، به‌مه‌ش رێگا‌كان زۆر ته‌سك ده‌كه‌نه‌وه".
فازڵ حاجی، لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی: "پێویسته له دره‌نگانی شه‌وێك هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌یان ب ۆبكه‌ن و هه‌موویان لاببه‌ن و سزای ئه‌وكه‌سانه‌ش بده‌ن كه دووباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه".
ھ.م