مادەی ھۆشبەر ژن و ماڵ لە پیاوێك دەسەنێتەوە
K24 - سۆران
كەسێكی ئاڵودەبوو بە ماده‌ی هۆشبه‌ر لە ھەرێمی كوردستان، چیرۆكی چۆنیه‌تی توشبوون و ئاڵوده‌بوون و تێكچوونی شیرازه‌ی خێزانه‌كه‌ی و له‌ده‌ستدانی سه‌روه‌ت و سامانی بۆ كوردستان24 ده‌گێڕێته‌وه. داوا دەكات ھیچ كەسێك بەلای ماددەی ھۆشبەردا نەچێت چونكە سەرتاپای ژیانی خۆی و خێزانەكەی وێران دەبێت.
دوكه‌ڵێك ژیانی تالێواری مه‌رگ بردووه و خانه‌واده‌كه‌شی خستوونه‌ته تاریكی. 16 ده‌ساڵه له رێگه‌ی هاوڕێكانی ئاڵوده‌ی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بووه، ژیانی ئه‌و بووەته تارمایی.
وەك خۆی باس دەكات، هۆشبه‌ره دوكه‌ڵداره كوشنده‌كان دووچاری نه‌خۆشی ده‌روونی و جه‌سته‌یی مه‌ترسیداریان كردووەته‌وه، له خاوه‌نكار و سه‌رمایه‌داری، ته‌واوی سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌شیان لێسه‌ند‌ووه، هاوسه‌ره‌كه‌شی گلۆپی سووری بۆ هه‌ڵكردووه و هۆشدار جیابوونه‌وه‌ی پێداوه.
سه‌ره‌ڕای بارودۆخی خراپی، سه‌رتاپای بیركرده‌نه‌وه‌ی پڕه له په‌شیمانی، بۆ خێزانه‌كانیش ئامۆژگاری هه‌یه.
به تێپه‌ڕینی كات ئاماری توشبوان و بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له هه‌رێمی كوردستان له به‌رزبوونه‌وه‌دان، شاره‌زایانی ئه‌وبواره‌ش مه‌ترسیه‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ی خێرای مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌هێنده‌ی جه‌نگێكی وێرانكه‌ر پیناسه ده‌كه‌ن.
26ی حوزەیران وەك رۆژی جیھانی بەرەنگاربوونەوەی مادەھۆشبەرەكان دیاركراوە، ئەمڕۆش بەم بۆنەیەوە چەندین چالاكی بۆ ھۆشیاركردنەوەی ھاووڵاتیان لە مەترسییەكانی تووشبوون بە مادەھۆشبەرەكان بەڕێوەدەچن.
ھ.م