سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

وەزارەتی دارایی مووچەی چەند شوێنێك دابەش دەكات

K24 - ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان سبەی چوارشەممە مووچەی یەكەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە دابەش دەكات.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە كوردستان24ی راگەیاند: "رۆژی  چوارشه‌ممه‌ 2019/10/9 مووچەی یەكەی 70 و 80ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابەش دەكرێت".

گوتیشی: "لە رۆژانی داھاتوودا خشتەی دابەشكردنی مووچەی چەند وەزارەتێكی دیكە رادەگەیەندرێت".