هۆكاری نهرمی ترهمپ بهرامبهر به ئهردۆغان ئاشكرا دهبێت
K24 – ههولێر:
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئهمهریكا لە ناکاو پشتی لە کوردی رۆژئاوای کوردستان کرد کە هاوپەیمانی سەرەکی بوو لە شەڕی تێکشکاندنی داعش و گڵۆپی سەوزی بۆ ئەردۆغان پێکرد بۆ ئەوەی ناوچەی ئارام دروستبکات، ئەوەش بووە هۆی درووستبوونی رهخنهی زۆر له دژی ئهمهریكا. هاوکات سەرکەوتنێکی جیۆسیاسیش بوو بۆ هاوپەیمانە دێرینەکەی ئەمهریکا کە رووسیایە، هەروەها بەو پشتکردنە قەیرانی مرۆیی سووریای قووڵتر کردەوە و جارێکی دیکەی دەرگای لەبەردەم سەرهەڵدانەوەی داعش کردەوە.
بەڵام ئەوەی بووەتە مایەی پرسیار ئەوەی چۆن ئهمهریكا پشتی ئهردۆغانی گرت و دەستبەرداری باکووری رۆژئاوای کوردستان بوو، کە بەهۆیەوە دووچاری چەندین رەخنەی ناوخۆیی و دەرەکی بووەوە.
بەرپرسانی باڵا لە هەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتی لە ناوخۆی ئهمهریكا دەڵێن، ئەو هەڵسوکەوتەی ترەمپ جگە لە زیان هیچ دەستکەوتێکی بۆ واشنتن نییە.
کریس مۆرفی سیناتۆری ئهمهریكا ئاماژە بەوەدەدات، ئهستەمە هەڵسوکەوتی ترەمپ بخوێندرێتەوە، بۆی بە دوای خوێندنەوەی دیکەین کە ئەویش ئەوەی سەرۆکی ئهمهریكا بەرژەوەندی تایبەتی ئابووری لەگەڵ تورکیا هەیە.
بە گوێرەی راپۆرتەکان دۆناڵد ترەمپ پەیوەندی تۆکمەی بازرگانی لە تورکیا هەیە و ناتوانێت دەستبەرداری بێت بەڵکو بەردەوامە لە پەرەپێدانی.
بە جۆرێک خێزانی ترەمپ پەیوەندی فراوانی بازرگانی لە تورکیا هەیە، کە لە ساڵی 2015 ترەمپ لە لێدوانێکی بۆ پرێتپارت رایگەیاند ئەگەری هەیە بەرژەوەندییەکانی دووچاری بەریهککەوتن بێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ ئەوکات گووتی: "کەمێک بەریەککەوتن هەیە لە بەرژەوەندییەکانی، چونکە بنکەیەکی سەرەکی هەیە لە ئیستانبۆڵ، ئاماژەی بەوەدا "کارێکی زۆر سەرکەوتووە، لە راستیدا ناویان تاوەرەکانی ترەمپە - دوو تاوەرن لە بڕی یەک تاوەر، دوو تاوەرن".
تاوەرەکانی ترەمپ لە ئیستانبۆڵ داهاتی باش بۆ کۆمپانیای ترەمپ بەدەست دەهێنن کە بەشێکن لە رێکخراوی ترەمپ.
هاوکات ئیڤانکا ترەمپ، کچی سەرۆک و هاوکات راوێژکارە لە کۆشکی سپی، ساڵی 2012 بۆ دامەزراندنی تاوەرەکانی ترەمپ سەردانی ئیستەنبۆڵیان کرد.
دوای ئەوە ئیڤانکا راستەوخۆ لە توویتێکدا سوپاسی ئەردۆغانی کرد و ترەمپیش چەندین جار ئەوە دووپات دەکاتەوە.
هەروەها ساڵی 2016 ئەردۆغان داوای کرد ناوی ترەمپ لەسەر تاوەرەکان لابدرێت، کە ئەو کات کاندیدی سەرۆکی ئهمهریكا بە دژایەتی ئیسلام تۆمەتبارکرد، و ترەمپیش لە وەڵامدا لە میانی بانگەشەی هەڵبژاردندا بانگەشەی ئەوەی دەکرد رێگری لە هاتنی موسڵمانان بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئهمهریكا بکرێت.
هاوکات ترەمپ مۆڵەتی وەرگرتنی ناوی بۆ سەر تاوەرەکانی وەرگرت، بەوەی 1 ملیۆن دۆلاری لە کۆی 5 ملیۆن دۆلار بۆ خاوەنداری لە ساڵانی 2015 و 2016 دابینکرد. هەروەها 100,001 بۆ 1 ملیۆن دۆلاری لە ساڵانی 2017 و 2018 تەرخانکرد بۆ شاردنەوەی گەندەڵییە داراییەکانی.
بەشێکی دیکەی تاوەرەکە لە لایەن جەمسەری سەرمایەداری تورکی ئایدن دۆغان خاوەنداری دەکرێت، کە بای 400 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانی لە ترەمپ تاوەر کردووە، ترەمپ با هاوڕێیەکی گرنگ وەسفی دەکات.
دۆناڵد ترەمپ پەیوەندییەکی تۆکمەی لەگەڵ محەمەد عەلی یەلسنداغ هەیە، کە زاوای دۆغانە و سەرۆکایەتەی ئەنجوومەنی کاری تورکی ئەمهریکی (TAIK) دەکات.
بە گوێرەی هەواڵی NBC نیوز لە ساڵی 2017، TAIK کۆنفرانسێکی لە هۆتێلی ترامپی نێودەوڵەتی لە واشنتنی پایتەختی ئهمهریكا بەست، کە وێلبەر رۆس وەزیری بازرگانی ئەوکات ئاماژەی کۆنفرانسەکە بوو.
لە لایەکی دیکەوە لە ساڵی رابردوو یەلسنداغ لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، هیواخوازن دۆناڵد ترەمپ بڕیاری گرنگ بدات بۆ ئەوەی سیاسەتی دەرەوەی تورکیا بەهێز بێت بۆ چارەسەرکردنی دۆسیە هەرێمییەکان و کێشەکانی پەیوەست بە سنووری (سووریا و تورکیا)، ئاماژەی بەوەشدا سەرمایەداران ئامادەن کاربکەن بۆ رەواندنەوەی دڵەڕاوكێکان لە نێوان ئەنقەرە و واشنتن.
سەرەڕای ئەوانە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئهمهریكا 119 پڕۆژەی هاوبەشی لە تورکیا هەیە و زۆربەی هاوبەشە بازرگانییەکانی لە جیهان لە تورکیایە.
بە گوێرەی توێژینەوەکانی CREW کە بۆ NBC نیوز ئەنجامیداوە، بەرپرسانی تورکیا 14 جار سەردانی خانووبەرەی ترەمپیان کردووە ئەوەش زۆرترین سەردانی بەرپرسانی وڵاتێکە بەراورد بە وڵاتانی دیکە.
هاوکات لە توێژینەوەکەی CREWـدا هاتووە، چوار رووداوی گرنگ کە پەیوەستە بە حکوومەتی تورکیا لە هۆتێلی ترەمپ لە واشنتن بەڕێوەچووە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە، ترەمپ بەرژەوەندی دارایی لە چەند وڵاتێکی دیکە هەیە، وەک رووسیا سعوودیە، ئەوەش وایکردووە چەندین جار دەستبەرداری هەڵوێستەکانی بێت بۆ بەرپرسانی ئەو وڵاتانە، ئەوەش بووەتەوە مایەی پرسیار کە ئایا سەرۆکی ئهمهریكا پۆستی سەرۆکایەتی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی بەکاردەهێنێت؟
سهرچاوه: NBC news