دادگای سلێمانی سزای لەسێدارەدانی بۆ بكوژانی تاریقی بەقاڵ دەركرد

ئه‌و كاسبكاره‌ی دوای رفاندنی كوژرا بوو

K24 – هه‌ولێر:

دادگای سلێمانی سزای لەسێدارەدانی بۆ بكوژانی تاریقی بەقاڵ دەركرد.

تاریق رۆستەم، ناسراو بە تاریقی بەقاڵ، رۆژی 18ی 12ی 2018 لە دوای داخستنی دووکانەکەی، بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە بێسەروشوێن بوو، دوای چوار مانگ و رۆژی 7ی 4ی 2019 پۆلیسی سلێمانی، باندێکی کوشتن و دزیکردنیان ئاشکرا کرد و دوو تەرمیان هەڵدایەوە، کە باندەکە کوشتبوویانن. یەکێکیان تاریقی بەقاڵ بوو.

فۆتۆ: ئیبراهیم فه‌تاح