پشده‌ر.. دوو تۆمه‌تبار به بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیر كران
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین رایگه‌یاند، له سنووری قه‌زای پشده‌ر 2 تۆمه‌تبار به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركراون و ده‌ستیش به‌سه‌ر بڕێك ماده و حه‌بی هۆشبه‌ردا گیرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، پۆلیسی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ری سه‌ر به قه‌زای پشده‌ر به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان مه‌فره‌زه‌یه‌كی هاوبه‌شیان پێكهێنا، به‌مه‌به‌ستی دانانی بازگه‌یه‌كی كاتی بۆ پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیان و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له تۆمه‌تباران به ناوی (ب.ئ) ده‌یویست به بازگه‌كه‌دا تێپه‌ڕێت، مه‌فرزه هاوبه‌شه‌كه ئه‌و تۆمه‌تباره‌یان ده‌ستگیر كرد، كه پێشتر به‌گوێره‌ی به ماده‌ی 413 فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه، دوای پشكنینی ئۆتۆمبێله‌كه‌شی بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆره‌كانی حه‌بی ترامادۆڵ و كریستاڵ دۆزرایه‌وه.
تۆمه‌تباری شۆفێر سه‌رنیشینێكی له‌گه‌ڵ بووه و دادوه‌ر بڕیاریدا به ڕاگیركردنی شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه به مادده‌ی 413 و سه‌رنشینه‌كه‌ی به مادده‌ی 14 له یاسایی ماده هۆشبه‌ره‌كان، وه ده‌ستیش گیراوه به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یان.
پاش گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
H.B