سکرتێری بەرەی یەکگرتووی کورد: راسپاردنی مهسرور بارزانی دهستكهوتێكی مهزنی هاودهنگیی نهتهوهییه
K24 - ههولێر:
دكتۆر ڕەحیم فەرەهمەند، سکرتێری بەرەی یەکگرتوی کورد پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی مهسرور بارزانی، سهرۆك وهزیرانی راسپێردراوی ههرێمی كوردستان كردووه و تیایدا دهڵێت: "ھەڵبژاردنی ئێوە وەک سەرۆکی حکوومەتی باشووری کوردستان، بە پشتیوانیی و ھاودەنگیی ھێز و لایەنەکان، مایەی دڵگەرمیی و بەھێزبوونی ھیوای نەتەوەکەمانە. ئەم ڕووداوە، بۆ سەقامگیریی زیاتر، ھاودەنگیی نەتەوەیی، یەکدەستکردنی ھێز و توانای ھەموو لایەنەکانی باشوور، بەتایبەت، ھاتنە دی بەرەیەکی یەکگرتوو لە باشووری وڵاتەکەمان، دەسکەوتێکی مەزنە و ئەم دەسکەوتە بۆ بەشەکانی تریش به ئاوات دهخوازین".
سکرتێری بەرەی یەکگرتوی کورد له پهیامهكهیدا دهڵێت: "دڵنیاین پیرۆزبایی و دڵخۆشیی کوردی ڕۆژھەڵات و بەشە لێک دابڕاوەکانی تریش، ئاراستەی ئەم دەسکەوتەیە. وەک نەتەوەیەکی ھەوڵدەر بۆ دەستەبەرکردنی ماف و ئامانجە رەواکان، ئەم ھەلە وەک قۆناغێکی گرنگی سەرەتایی بۆ دەسکەوتەکانی ڕەوای داھاتوو دەبینین".
دکتور ڕەحیم فەرەهمەند، گوتوویهتی: "بەم بۆنەیهوە، چاوەڕوانی کۆششە لێھاتووانەكهتان دەکەین، بۆ پەرەپێدانی یەکگرتوویی ناو ماڵی کورد و گەشەی کەرتەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و ژیانی شیاوی خەڵکانی خۆڕاگر و دیموکراسیخوازی باشوور".
ههروهها له پهیامهكهدا ئاماژهی بهوه كردووه "ئێوە ئاگادارن کە ئاشتەواییی نەتەوایەتی و ھاودەنگیی و ھاوھەڵوێستی ھەمولایەنەکان، رەمزی گەیشتن بە ھەمو ئاوات و ئامانجەکانە. ئێستا باشوور و رۆژئاوا و بەشەکانی تریش، بوونەتە تابلۆ و ئاوێنەی نوێنەری بەرێوە بەرایەتیی و سیاسەتوا نی کورد لە دونیا. پێویست بە وتن نییە، ئەم تابلۆ و ئاوێنەیه، باش یان خراپ، لێھاتوو یان لێنەھاتوو، دەبێتە شووناس بۆ کورد".
سكرتێری بهرهی یهكگرتووی كورد له درێژهی پهیامهكهیدا دهڵێت: "ناحەزان و دوژمنانی کورد، چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە (کە خۆیان ھەزاران عەیب و ئیرادی زەق و ناشیاویان لە سەرە) زۆرن و بە تەمای دۆزینەوەی ئیرادەکانی کوردن، تا بۆ بەردەوامیی چەوساندنەوە و بەرگریی لە دابینبوونی مافەکانی کورد و بە تایبەت مافی خۆبەرێوەبەری، لە قاوی بدەن. بۆیە ئەرک و هۆشیاریی ئێوەی بەرێز لەم ھەلە ناسکەدا، کە بەربەرەکانێ و خەباتی کورد بۆ کۆتاییھێنان بە دابەشی و گەیشتن بە کیان و یەکگرتوویی گشتگیریی نەتەوایەتی، لە ھەموو کاتێکی رابوردوو گرنگترە و دەبێتە هۆی ئاسۆیەکی ڕوونتر بۆ داهاتوو، چونكه گەلی کورد بە تاسەوە چاوەڕوانی لێھاتووییەکانی ئێوە دەکا، کە ھیوادار و دڵنیاین، دڵساردیان ناکەنەوە".