كەشناسی: باران دەبارێت
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی یەكەم بارانی پایزی ئەمساڵ چەند ناوچەیەكی ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بە گوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان پەڵە ھەور و نیمچە ھەوردا دەبێت، لە ھەندێك ناوچە شاخاوی ئەگەری پروشكە باران ھەیە.
سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی كەشناسی رایدەگەیەنێت، سبەی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 36 و سلێمانی 34 و لە دھۆك 35 لە كەركووكیش 38 پلەی سیلیزی دەبێت.