دەستەی وەبەرهێنان ههوڵ بۆ بههێزكردنی ژێرخانی هەرێمی كوردستان دهدات
K24- ههولێر:
دەستەی وەبەرھێنان ههوڵ دهدات ژێرخانی ئابووری كوردستان بەھێز بكات و زیاتر وەبەرھێنان لە كەرتەكانی كشتوكاڵ، پیشەسازی و گەشت و گوزار بكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش دهیهوێت له نزیكهوه گفتوگۆ لەگەڵ یەكێتی بەلێندەرانی كوردستان بكات، بە ئامانجی دانانی رێگە چارەی دروست و تاوتوێكردنی چەندین پێشنیاز و داواكاری لە نێوان سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنان و یەكێتی بەلێندەرانی كوردستان.
لهمبارهشهوه محهمهد شوكری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان تایبەت بە کوردستان 24 رایگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا بەسەرپەرشتی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ وەبەرهێنەرانی کوردستان سازدەکرێت.
له بهرامبهریشدا یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان كۆكردنەوەی وەبەرھێنەر و بەڵێندەرەكان و گوێگرتن لێیان، بە ھەنگاوێكی گرنگ دەزانێت و پێیان وایە بە پاڵپشتی حكوومەت دەرفەتێكی باش بۆ سەرمایەداران دەرەخسێندرێت، بۆ ئەوەی لە كەرتە جیاوازەكان وەبەرھێنان بكەن. سهرۆكی یهكێتییهكهش رایدەگەیەنێت، پشتگیری تەواو لە پلان و پڕۆژەكانی دەستەی وەبەرھێنان دەكات، كە ئامانج لێی بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی كەرتی وەبەرھێنانه لە ھەرێمی كوردستان.
یەكێك لە كارە لە پێشینییەكانی دەستەی وەبەرھێنان، ھەمواركردنەوەی یاسای وەبەرھێنانە، بۆ ئەوەی سەرجەم ئەو گرفتانە چارەسەر بكات، كە ساڵانی رابردوو رووبەڕووی وەبەرھێنەرانی ناوخۆیی دەبوونەوە، بۆ ئەو مەبەستەش وەرگرتی پێشنیاز و بۆچوونی وەبەرھێنەر و بەڵێندەرانی ناوخۆیی بە گرنگ دەزانن بۆ ئەوەی كار لەسەر بەھێزكردنی ژێرخانی ئابووری كوردستان بكەن و زیاتر وەبەرھێنان لە كەرتەكانی كشتوكاڵ، پیشەسازی و گەشت و گوزار بكرێت.
H.B