"نێیمار له‌م هاوینه خیانه‌تی له بارسێلۆنا كردووه"
نێیمار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له گواستنه‌وه‌ی هاوینه هه‌وڵێكی زۆری داوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات، له‌م پێناوه‌یشدا له‌گه‌ڵ 4 یاریزانی ئه‌و یانه‌یه له‌سه‌رهێڵ بووه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی نێیمار سه‌رینه‌گرتووه.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا راپۆرتێكی له باره‌ی نێیمار بڵاو كردووه‌ته‌وه به‌پشبه‌ستن به راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ماركا.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه نێیمار له‌م هاوینه‌دا ئامانجی یانه‌ی ریال مه‌درید بووه نه‌ك گه‌ڕانه‌وه بۆ بارسێلۆنا، هه‌ڵبه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له مارسێلۆ، مۆدریچ، كاسێمیرۆ و رامۆس له گفتووگۆدا بووه بۆ ئه‌وه‌ی كارئاسانی بۆ په‌یوه‌ندیكردن به یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، به‌هۆی مه‌رجه قورسه‌كانی پاریس سانجێرمان ریال مه‌درید له گواستنه‌وه‌ی نێیمار كشایه‌وه، بۆیه یاریزانه به‌رازیلییه‌كه به ناچاری به ئاراسته‌ی بارسێلۆنا هه‌وڵه‌كانی خسته‌گه‌ڕ و له‌م هه‌وڵه‌ش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.