ئێران هیواخوازی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانه له‌گه‌ڵ هه‌ریمی كوردستان
K24 - هه‌ولێر:
ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا پیرۆزبایی راسپاردنی مەسرور بارزانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەكات و هیوای خواست، لە ماوەی کابینەی مەسرور بارزانیدا هەولێر و تاران لەسەر ئاستی جیاوازدا پەرە بە پەیوەندییەکانیان بدەن.
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 12/6/2019، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به ئاماده‌بوونى د. ڤاڵا فه‌ريد، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و دادوه‌ر به‌نگين قاسم محه‌مه‌د، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ريى هه‌رێمى كوردستان، به فه‌رمانى هه‌رێميى ژمـــاره (1)ى سـاڵـى 2019 و به پێى بڕگه‌ى (دوازده‌م)ى مادده‌ى (ده‌یه‌م) له یاساى سه‌رۆكایه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ژماره (1)ى ساڵى 2005ى هه‌مواركـراو و پاڵپشت به بڕیارى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره (7)ى ساڵى 2019 له دانیشتنى ئاسايى ژماره (8) له (11/6/2019)، بـڕیـارى دا به ڕاسپاردنى مه‌سروور بارزانى، وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى وه‌زاريى نۆیه‌مى هه‌رێمى كوردستان.
به پێى فه‌رمانه هه‌رێمييه‌كه، ده‌بێت پێكهێنانى كابینه‌ى وه‌زارى له ماوه‌ى (30) سى ڕۆژدا له ڕێكه‌وتى ده‌رچوونى ئه‌م فه‌رمانه‌وه تێپه‌ڕ نه‌كات و فه‌رمانه‌كه له ڕۆژى ده‌رچوونییه‌وه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12/6/2019 جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مه‌سرور بارزانی، رۆژی سێشه‌ممه، 11ی حوزه‌یرانی 2019، له‌لایه‌ن فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستانه‌وه ناوزه‌د كرا و له په‌رله‌مانی كوردستانیش، ده‌نگی 87 په‌رله‌مانتار له 97 په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بووی به‌ده‌ست هێناوه.