فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ شاسوار عه‌بدولواحید ده‌رچوو
K24 – هه‌ولێر:
دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی گشتی، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، ده‌ركرد.
ئه‌و فه‌رمانه، كه دوێنێ 14ی ئایار/ مایۆی 2019، ده‌ركراوه و گشتاندنی بۆ كراوه، تێیدا هاتووه: ئێوه رێگه‌تان پێدراوه و له‌سه‌رتانه ئه‌م تۆمه‌تباره‌ی له خواره‌وه زانیاری له باره‌وه دراوه، بیگرن و بیده‌ن به دادگه‌كه‌مان، چونكه له به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی ئاسایشی گشتی سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كراوه.
شاسوار عه‌بدولواحید، به مادده‌ی 2 له یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن تۆمه‌تبار كراوه. ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌كانی له‌سه‌ر ساغ ببنه‌وه، ئه‌وا یاسا سزای به‌ندكردن له شه‌ش مانگ تا 5 ساڵ، یاخود غه‌رامه‌ی یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێ، یان به یه‌كێك له‌و دوو سزایه، سزای ده‌دات.
یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن له هه‌رێمی كوردستان، به یاسای ژماره (6) ساڵی 2008 ناسراوه و له هه‌شت مادده پێكهاتووه.
له مادده‌ی دووه‌مدا هاتووه:
هه‌ر كه‌سێك ئه‌گه‌ر به خراپیی ته‌له‌فۆنی خانه‌یی(مۆبایل)، یان ئامێرێكی په‌یوه‌ندیكردنی ته‌لدار، یان بێته‌ل، یان ئینته‌رنێت، یان پۆستی ئه‌لكتڕۆنی به مه‌به‌ستی هه‌ڕه‌شه‌كردن، یان تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن، یان جنێودان، یان بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو به‌كارهێنا، كه ترس په‌یدا ده‌كات، یان دزه‌ی به گفتوگۆكردن كرد، یان وێنه‌ی چه‌سپاو و جوڵاو، یان كورته‌نامهی بڵاو كرده‌وه، كه له‌گه‌ڵ خووڕه‌وشتی گشتیدا ناگونجێن، یان به‌بێ روخسه‌ت و مۆڵه‌ت وێنه‌ی گرت، یان كاروبارێكی وا كه شه‌ره‌ف بریندار بكات، یان هانی ئه‌نجامدانی تاوان، یان كاری به‌دڕه‌وشتی، یان بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی په‌یوه‌ست به نهێنیی ژیانی تایبه‌ت، یان خێزانیی، بۆ تاكه‌كان بڵاو بكاته‌وه كه به‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك ده‌ستی كه‌وتبێت، هه‌تا ڕاستیش بن، ئه‌گه‌ر به هۆی بڵاوكردنه‌وه‌یان و دابه‌شكردنیان سووكایه‌تی یاخود زیانیان پێ بگه‌یه‌نێ، ئه‌وا بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ند(حبس) ده‌كرێ، كه له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت و له پێنج ساڵیش زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌كیش سزا ده‌درێ، كه له یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێ، یان به یه‌كێك له‌و دوو سزایه، سزا ده‌درێ.