سەدر خۆپیشاندانی ملیۆنی دژی ئەمەریكا رێكدەخات
K24 - ھەولێر
بڕیارە سبەی خۆپیشاندانە ملیۆنییەکەی موقتەدا سەدر، دوور لە گۆڕەپانی تەحریر بکرێت.
سەڵاح عوبەیدی، گوتەبێژی فەرمی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر ئاشکرای کرد، خۆپیشاندانی ملیۆنی لە ناوچەی چواڕیانی زانکۆی بەغدا لە ناوچەی جادریە دەکرێت، بۆ ئەوەی کاریگەری بەسەر خۆپیشاندانی خەڵکەوە نەبێت.
بڕیارە، سبەی هەینی خۆپیشاندانی ملیۆنی لە دژی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق بکرێت.
پێشتر موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا خەڵكی بۆ ئەم خۆپیشاندانە ھانداوە و نووسیویەتی: "خۆپیشاندان بكه‌ن، به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆن، وڵاته‌كه‌م شوێنی بێگانه‌ی تێدا نابێته‌وه، سه‌روه‌ری و چاكسازی داواكاریی ریشه‌یی و نوێبوه‌وه‌یه".
سەدر دەشڵێت: "گه‌لی راپه‌ڕیوو په‌ل ده‌كێشێت، زانیوته ده‌نگی گه‌ل وه‌ك نه‌ڕه‌ی شێر وایه، ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌ڕه‌یه به‌رزبوه‌وه، ئه‌وا ده‌نگه‌كه بۆ سه‌ركه‌وتنه و به‌وه‌ش هه‌موو بێگانه‌یه‌ك ده‌توێنه‌وه و سته‌می گه‌نده‌ڵكاران ریشە کێش دەکەین".
ھ.م