هه‌ڕه‌شه له عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كرێت
k24 - هه‌ولێر:
ئه‌یمه‌ن شه‌مه‌ری، سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی سائیروون كه موقته‌دا سه‌در پاڵپشتیی ده‌كات، ده‌ڵێت: "عادل عه‌بدولمه‌هدی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، فشاری خراوه‌ته سه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌ی سیاسی لێكراوه كه به زوویی متمانه‌ی لێوه‌رده‌گرنه‌وه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11/10/2018 شه‌مه‌ری رایگه‌یاندووه: "هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی ده‌یانه‌وێت چه‌ند وه‌زاره‌تێكی حكوومه‌ت لای خۆیان بێڵنه‌وه، هه‌وڵده‌ده‌ن چه‌ند كه‌سێكی دیاریكراو به‌سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدی دا بسه‌پێنن، به‌ڵام ئه‌و تا ئه‌م ساته نه‌چووه‌ته ژێر باری داواكاری و فشاره‌كانه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن فشار بخه‌نه سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدی و به هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له حكوومه‌ته‌كه‌ی بیترسێنن، ئه‌گه‌ر هاتوو كاندیده‌كانیان بۆ وه‌زاره‌ت و پێگه گرنگه‌كانی حكوومه‌ت قه‌بووڵ نه‌كات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له توانایدا بێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات و ده‌ستكه‌وتی هه‌بێت، ئه‌وكاته هیچ لایه‌نێك ناتوانێت متمانه‌ی لێوه‌ربگرێته‌وه ئه‌گه‌ر په‌نا بۆ هه‌ر رێگایه‌كیش ببات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه،
حه‌بیب ته‌رفی، سه‌ركرده‌ی ره‌وتی حیكمه به سه‌رۆكایه‌تی عه‌مار حه‌كیم رایگه‌یاند: "عادل عه‌بدولمه‌هدی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، له ماوه‌ی 10 رۆژی داهاتوودا پێكهاته‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت، پێش ئه‌وه‌ی واده‌ی دیاریكراوی ده‌ستووریی كۆتایی بێت".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حیكمه ده‌ڵێت: "حكوومه‌تی داهاتوو هه‌وڵ بۆ نه‌هێشتنی قه‌یرانی سیاسی و باشكردنی ره‌وشی ئه‌منی و ئابووری و خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌دات".
له باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی وهزارهتهكانیشهوه گوتوویه‌تی: "كه‌مكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان له كابینه‌ی پێشوو كاره‌سات بوو، وه‌زیره‌كانیان خانه‌نشین كران و فه‌رمانبه‌ره‌كانیان نێردرانه داموده‌زگاكانی دیكه كه دووربوون له تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وان، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤدا هات و گواستبوونیانهوه بۆ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ".
ته‌رفی ده‌ڵێت: "مووچه و خه‌رجییه‌كانیان وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌مێنێته‌وه، ئیتر بۆچی وه‌زاره‌تێك گرنگ وێران بكه‌ین".