رامۆس بەهۆی پێکانەوە لە ریال مەدرید دادەبڕێت

رامۆس بە پێکانەوە یارییەکەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی تەواو کردووە

رامۆس بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت.
میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویانکردووەتەوە، سێرخیۆ رامۆس لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لە پاژنەپێی تووشی پێکان بووە و هەر بە پێکانەوەش یارییەکەی تەواو کردووە، بەمهۆیەوە پێشبینی دەکرێت کاپتنەکەی مێرێنگی بۆ ماوەی 10 تاکو 15 رۆژ لە یاریکردن داببڕێت.
رامۆس لە سەرەتای نیوەی یەکەم دوای بەرزبوونەوەی بۆ تۆپێکی بەرز، بەسەر پاژنەپێیدا کەوت و بووە هۆی ئەوەی تووشی ئەم پێکانە بێت، کە لەوانەیە تاکو سەرەتای مانگی داهاتوو نەتوانێت دەست بە یاریکردن بکاتەوە.