رامۆس سه‌یرترین سزای به‌سه‌ردا سه‌پا

له‌ دادگا سكاڵا له‌سه‌ر رامۆس تۆمار كراوه‌

دەستەی ژینگەی حکومەتی ئیسپانیا سکاڵایان لە دژی کۆمپانیاکەی سێرخیۆ رامۆس بەرگریکاری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا تۆمار کرد.

دوای ئەوەی کۆمپانیای ئاگلینا داینۆرسیۆنس کە خاوەنەکەی سێرخیۆ رامۆس بەرگریکاری یانەی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی ئیسپانیایە ژمارەیەک داریان لە ناوچەیەکی پارێزاوی ئیسپانیا بڕی کە تەمەنیان زیاتر لە 100 ساڵە و زۆربەی دارەکانیش دار بەڕووی ئەوروپین.

 دەستەی ژینگەی ئەم وڵاتە سکاڵایان بەرامبە ئەم کاره‌ تۆمار کرد و دواتر دادگا بریاریدا ئەم کۆمپانیایە بە هۆی بڕینەوەی دارەکان بە بڕی 259 هەزار یۆرۆ سزا بدات.

بێجگە لەم سزایە دادگایەکی شاری مەدرید بریاریداوە لەو شوێنەی کە کۆمپانیاکەی رامۆس دارەکانی بڕیوە، پێویستە 100 داری دیکە بڕوێنن.