"براوه‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر ئاشكرا بوو"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا، ناسنامه‌ی براوه‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری 2019ـی ئاشكرا كردووه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كریستیانۆ رۆناڵدۆ پێش سه‌رجه‌م ركابه‌ره‌كانی كه‌وتۆته‌وه و زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
رۆژنامه‌ی (میساجیرۆ)ـی ئیتاڵیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه له نێو هه‌ر 30 یاریزانه به‌ربژێره‌كه‌ی باڵۆن دۆر كریستیانۆ رۆناڵدۆ به كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین ده‌نگ پێش هه‌ر 29 ركابه‌ره‌كه‌ی به‌رامبه‌ری كه‌وتووه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، هه‌فته‌ی رابردوو چه‌ند په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان كرسیتیانۆ رۆناڵدۆ و به‌رپرسانی باڵۆن دۆر و گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ كراوه و تێیدا ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه‌یان له‌وه ئاگادار كردۆته‌وه كه له ئێستادا پێش سه‌رجه‌م ركابه‌ره‌كانی كه‌وتۆته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ رۆناڵدۆ هاوشانی لیۆنێل مێسی و ڤێرجیل ڤان دایك له لیستی كۆتایی به‌ربژێره‌كان بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ هیچ زانیارییه‌كی فه‌رمی بڵاو نه‌كردۆته‌وه و بڕیار له 2/12/2019 له مه‌راسیمێكدا ناوی براوه‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر ئاشكرا بكات.