بزانه پێرێز چۆن وه‌سفی لوكا یۆڤیچ ده‌كات؟
لوكا یۆڤیچی سڕبی دوای ته‌واوكردنی پشكنینه پزیشكیه‌كان و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قۆناخه به‌سه‌ركه‌وتوویی، گرێبه‌سته‌كه‌ی واژۆ كرد و به درێسی ریال مه‌درید له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ پێشكه‌شی هانده‌ران كرا.
دواتر به ئاماده‌بوونی فلۆره‌نتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌كه یۆڤیچ وه‌كو یاریزانی نوێی مێره‌نگی به مێدیاكان ناسێندرا، كه ئه‌م یاریزانه سڕبیه له یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرته‌وه به گرێبه‌ستێك تاكو ساڵی 2024 په‌یوه‌ندی به ریال مه‌دریده‌وه كرد.
فلۆره‌نتینۆ پێرێز سه‌رۆكی ریال مه‌درید دڵخۆشی خۆی به‌م گرێبه‌سته پیشاندا و دووپاتیده‌كاته‌وه ریال مه‌درید هه‌رگیز خۆی به‌ده‌سته‌وه نادات و به‌رده‌وام ده‌بێت له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان.
له‌مباره‌یه‌وه پێرێز گوتی: پرۆژه نوێیه‌كه‌مان ده‌ستپێكرد، وه‌رزی داهاتوو وه‌كو سه‌ره‌تایه‌ك ده‌بێت، هه‌موومان ده‌زانین پێویسته به توانایه‌كی گه‌وره كار بكه‌ین چونكه به‌م ئه‌نجامانه‌ی ریال مه‌درید رازی نابین.
پێرێز ده‌شڵێت: یانه‌كه‌مان هه‌رگیز خۆی به‌ده‌سته‌وه نادات، ئه‌وه ده‌سلمێنین هه‌روه‌كو پێشتر سه‌لماندوومانه، بردنه‌وه‌ی چوار نازناوی چامپیۆنزلیگ له دوایین پێنج پاڵه‌وانییه‌تی به كارێكی جادوویی داده‌نرێت.
پێرێز گوتیشی: لوكا یۆڤیچ له‌لایه‌ن زۆرێك له یانه‌كانی ئه‌ورووپا داواكاری له‌سه‌ربوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌و له ریال مه‌دریده، له وه‌رزی رابردوو27 گۆڵی كردووه به‌ڵام هانده‌ران داوای گۆڵی زیاتری لێده‌كه‌ن.