به فه‌رمی یانه‌ی برایه‌تی سزا درا
دوای ئه‌وه‌ی له گه‌ڕی پازده‌یه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان و له یاری نێوان هه‌ندرێن و برایه‌تی په‌لاماری ناوبژیوانی یارییه‌كه درا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه و سزایه‌كانی راگه‌یاند.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 9 شووباتی 2019، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی بڕیاریدا یاری داهاتووی برایه‌تی به‌رامبه‌ر گازی باكوور له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له شه‌قڵاو به‌بێ هانده‌ر ئه‌نجام بدات.
له یاری نێوان هه‌ندرێن و برایه‌تی له گه‌ڕی پازده‌یه‌می خولی نایابی كوردستان كه پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌نجام درا، یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، راسته‌وخۆ له دوای یارییه‌كه په‌لاماری ئومێد موسته‌فای ناوبژیوانی یارییه‌كه درا.