كیكی بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانێك له ده‌رگه‌ی ریال مه‌درید ده‌دات
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردووه‌وه راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی بارسێلۆنا دووجار به فه‌رمی داوای گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی ریال مه‌دریدی له به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی كردووه.
تۆڕی هه‌واڵی ABC، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كیكی سێتیێن راهێنه‌ری بارسێلۆنا هه‌فته‌ی رابردوو داوای گواستنه‌وه‌ی دانی سیبایۆسی یاریزانی ریال مه‌دریدی له به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی كردووه كه ئێستا ئه‌و یاریزانه به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ ئارسێناڵ ده‌كات و له دۆخێكی خراپ دایه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، كه دانی سیبایۆس له ئارسێناڵ بێزاره، چونكه وه‌ك پێویست ده‌رفه‌تی یاریكردنی پێ‌نادرێت و داوای له ریال مه‌درید كردووه به‌یه‌كجاری ده‌ستبه‌رداری بن.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه كه سیبایۆس ده‌یه‌وێت بچێته یانه‌یه‌ك له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاری بكات، چونكه ئه‌گه‌ر چیتر له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ بمێنێته‌وه ره‌نگه ده‌رفه‌تی یاریكردنی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له‌ده‌ستبدات، بۆیه سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به یانه‌یه‌كی دیكه بكات.
كیكی سێتیێن ده‌یه‌وێت دۆخی خراپی ئێستای ئه‌و یاریزانه‌ی ریال مه‌درید بقۆزێته‌وه و هێڵی ناوه‌ندی تیپه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می گواردیۆلا بگه‌ڕێنێته‌وه، چونكه پێیوایه ناوانێت پلانه‌كانی به‌بێ ناوهراستێكی ئاستبه‌رز جێبه‌جێ بكات.
دانی سیبایۆسی ته‌مه‌ن 23 ساڵ، له هاوینی 2017 له یانه‌ی ریال بێتیس به‌به‌های 16 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مه‌درید، دوای دوو وه‌رز له پێكهاته‌ی ریال مه‌درید شوێنی نه‌بووه‌وه، بۆیه له هاوینی رابردوو به‌شێوه‌ی خواستن بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز په‌یوه‌ندی به ئارسێناڵ كرد، له‌گه‌ڵ یانه له‌نده‌نییه‌كه له كۆی 17 یاری ته‌نیا به‌شداریی له 906 خولهك كردووه و یه‌ك گۆڵ و دوو ئاسیستی تۆمار كرد، له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ش ماوه‌ی خواستنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تۆپچییه‌كان كۆتایی دێت و سیبایۆس له ئێستاوه له‌بیری ئه‌وه‌دایه كه چاره‌نووسی یه‌كلایی بكاته‌وه.