لامپارد له یه‌كه‌مین ئه‌زموونی راهێنه‌رایه‌تی له پرێمه‌رلیگ شكستی هێنا
له یاری لوتكه‌ی ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی پرێمه‌رلیگ، مانچێسته‌ر یونایتد گۆڵبارانی چێڵسی كرد، به‌مه‌ش لامپارد له یه‌كه‌مین ئه‌زموونی راهێنه‌رایه‌تی له پرێمه‌رلیگ تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 11 ئۆگه‌ستی 2019، له یه‌كه‌مین گه‌ڕی 2019 ـ 2020ـی پرێمه‌رلیگ، له یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد مانچێسته‌ر یونایتد میوانداریی چێڵسی كرد.
له خوله‌كی 18ـی گێمی یه‌كه‌م، ماركۆس راشفۆرد به لێدانی پێناڵتی شریتی گۆڵه‌كانی یانه‌كه‌ی بڕی، دواتر له گێمی دووه‌م له ماوه‌ی دوو خوله‌ك مارسیال و راشفۆرد زامه‌كانی جلشینه‌كانی له‌نده‌نیان قووڵتر كرده‌وه و دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كیان تۆمار كرد.
پاشان دانیێل جه‌یمس دوای هاتنه‌ژووره‌وه‌ی بۆ نێو یاریگه به ئاسیستێكی پۆگبا گۆڵی چواره‌می مانچێسته‌ر یونایتدی تۆمار كرد، به‌مه‌ش مان یونایتد له یه‌كه‌مین یاری به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به چێلسی هێنا.