كوردێكی دیكه بۆ بێژه‌ریكردنی فایناڵی چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه به‌ربژێره
لاوین هابیل گه‌نجێكی به‌هره‌مه‌ندی زاخۆیه بۆ كۆمێنتاری فایناڵی چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه به‌ربژێره، دوای ئه‌وه‌ی قۆناخی یه‌كه‌می پرۆگرامی (Allo Bein)ـی به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕاند و بۆ ئه‌م مانگه‌ش هاوشانی 7 كۆمێنتاری دیكه‌ی وڵاتانی جیاواز كێبڕكێ ده‌كات له‌سه‌ر باشترین بێژه‌ری مانگ.
پرۆگرامی Allo Bein پرۆژه‌یه‌كی كه‌ناڵی (بین سپۆرت)ـه، هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت ده‌نگی خۆی بكاته سه‌ر گۆڵێك و له ئینستاگرام بڵاوی بكاته‌وه، دواتر باشترین 8 كه‌سیان ده‌ستنیشان ده‌كرێن بۆ باشترین كۆمێنتاری مانگ، ئینجا هه‌ر مانگێك كه‌سێك به زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌ڵده‌بژێردرێت، دواتر له قۆناخی كۆتایی له نێو 8 كۆمێنتاری یه‌كه‌مه‌كانی مانگه ده‌نگدان ده‌كرێت و له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ئاماده‌ی یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ ده‌بێت و بێژه‌ری بۆ یارییه‌كه ده‌كات.
له پرۆگرامی ساڵی رابردووی Allo Bein عه‌بدولسه‌مه‌د خوشناو كۆمێنتاری كوردستان24 پله‌ی یه‌كه‌می له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌ده‌ستهێنا و بێژه‌ری فایناڵی چامپیۆنزلیگی وه‌رزی رابردووی نێوان تۆتێنهام و لیڤه‌رپوولی له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر كرد.
بۆ پرۆگرامی وه‌رزی نوێی Allo Beinـی ئه‌مجاره كوڕه كوردێكی دیكه له زاخۆ قۆناخی یه‌كه‌می بڕیوه و هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت ده‌نگ به‌لاوین هابیل بدات له رێگه‌ی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه ناوه‌كه‌ی هه‌ڵبژێرێت و كلیك له‌سه‌ر پیتی (C) بكات.