پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 13 گۆڵی پێویست بوو بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پاڵه‌وان 17ـی كرد
ئه‌نجامی یارییه‌كانی دوایین گه‌ڕی خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان، زۆرترین كاردانه‌وه و گومانی كه‌وته سه‌ر، ئه‌گه‌رچی زاخۆ له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه نزیك بوو، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 17 گۆڵی له جیهان كرد و پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی كرد، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆر له سۆشیاڵ میدیا لێكه‌وته‌وه، له به‌رامبه‌ر سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتكردنی خوله‌كه ده‌كات ئه‌گه‌ر پێداچوونه‌وه‌یه‌كی ورد به ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی پێشمه‌رگه نه‌كه‌ن.
پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆ، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی پێویستی به 13 گۆڵ بوو بۆ ئه‌وه‌ی پێشه‌نگی خوله‌كه له هه‌ولێر و زاخۆ وه‌ر‌بگرێت و ببێته پاڵه‌وانی خوله‌كه، له كۆتاييه‌كه‌ى توانيان 17 گۆڵ له يانه‌ی جیهان بكه‌ن و پێشه‌نگی خوله‌كه‌یان گرت و یانه‌كانی زاخۆ و هه‌ولێریان به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی گوماناوی بێهیوا كرد.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی زاخۆ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 6 گۆڵ به‌رامبه‌ر 3 گۆڵ شكستی به ئاشتی هێنا، به‌ڵام نه‌یتوانی ببێته پاڵه‌وانی خوله‌كه.
دوای یارییه‌كه، حه‌مید سه‌لمان سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ له ئه‌كاونتی خۆی له فه‌یسبووك به ناراسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتكردنی خوله‌كه ده‌كات ئه‌گه‌ر فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان هه‌ڵوێستی نه‌بێت.
له به‌رامبه‌ردا فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری له سۆشیاڵ میدیا لێكه‌وته‌وه به خێرایی دوو به‌یاننامه‌ی فه‌رمی له‌سه‌ریه‌كی بڵاوكرده‌وه، له یه‌كه‌میان داوای له سه‌رۆكی یانه‌ی جیهان و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری و راهێنه‌ری تیپه‌كه كرد رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له باره‌گای فیدراسیۆنه‌كه ئاماده‌ن.
له به‌یاننامه‌ی دووه‌م، فیدراسیۆنه‌كه ئاگاداری سه‌رپه‌رشتیاری یاری و ده‌سته‌ی ناوبژیوانانی یاری نێوان (جیهان و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی) كرد رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له باره‌گای فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بۆ كاری پێویست ئاماده‌ن بن.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هه‌ر ئه‌مڕۆ كێشه له یاریی نێوان پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و ئارارات دروست بوو، به‌هۆیه‌وه ئارارات به‌هۆی هه‌ژماركردنی لێدانێكی پێناڵتی له یارییه‌كه كشایه‌وه و یارییه‌كه ته‌واو نه‌كرا.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه یاری نێوان دهۆك و رزگاری به ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولا ئه‌نجام نه‌درا.