به فه‌رمی یانه‌ی زاخۆ له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لیبیا گه‌یشته رێككه‌وتن
به فه‌رمی یانه‌ی زاخۆ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ راهێنه‌رێكی پیشه‌گه‌ری عه‌ره‌ب بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق واژۆ كرد و كاپتنی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیشی به یاریده‌ری راهێنه‌ر ده‌ستنیشان كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 8 ئابی 2019، یانه‌ی زاخۆ له‌سه‌ر لاپه‌ره‌ی له فه‌یسبووكی فه‌رمی خۆی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه له‌گه‌ڵ عه‌بدولحه‌فیز ئاربیشی راهێنه‌ری لیبی گه‌یشتووینه‌ته رێككه‌وتن بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی زاخۆ ده‌كات.
عه‌بدولحه‌فیز ئاربیش پێشتر راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لیبیا بووه، جیا له‌وه‌ش راهێنه‌ری به‌شێكی زۆر له یانه‌كانی خولی نێوخۆیی وڵاته‌كه‌ی بووه له‌وانه یانه‌كانی هیلال، نه‌سڕ و سوێحلی بووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، یانه‌ی زاخۆ هیشام محه‌مه‌دی كاپتنی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یانه‌ی زه‌ورای گواسته‌وه و بۆ خولی نایابی عێراق ده‌بێته یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات، كارگێری یانه‌ی زاخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د كازمی راهێنه‌ری پێشووی له‌سه‌ر بڕی گرێبه‌سته‌كه‌ی نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن، كه یانه‌كه‌ی له خولی پله‌یه‌كی عێراق گه‌ڕانده‌وه نایاب، به‌وپێیه‌ی راهێنه‌ری نێوبراو داوای گرێبه‌ستی ساڵانه‌ی 70 ملیۆن دیناری ده‌كرد، له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی یانه‌ی زاخۆ ئاماده‌نه‌بوون له 40 ملیۆن دینار زیاتر بده‌ن، بۆیه به‌فه‌رمی له یه‌كتر جیابوونه‌وه و دوای هه‌وڵێكی زۆر كارگێری زاحۆ له‌گه‌ڵ راهێنه‌رێكی لیبیا گه‌یشتنه رێككه‌وتن.